میدیاکانی رۆژئاوا بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی بەهێز لە سوید سێ کەس بریندار بوون و زیانێکی زۆر بەر بینا و خانووەکانی هاوڵاتیان کەوت.
رۆژی سێشەممە، رۆژنامەی ئەسۆشێتد پرێس بڵاویکردەوە، دوو تەقینەوەی بەهێز سویدیان هەژاند و سێ کەس برینداربوون و زیانێکی زۆر بەر خانو و بیاناکان کەوت.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەقینەوەی یەکەم لە گەڕەکێکی ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید روویداوە و
تەقینەوەی دووەمیش لە شاری لینشۆپینگ روویداوە و تاوەکو ئێستاش نازانرێت کە ئەو دوو تەقینەوەیە
پەیوەندییان بە یەکەوە هەیە یاخود نا.
ئەوەشی خستەڕوو، لەو دوو تەقینەوەیەدا سێ کەس برینداربوون زیانێکی زۆر بەر باڵەخانە و خانووی هاوڵاتیان کەوتووە.
میدیاکانی سویدیش
بڵاویانکردەوە، ئەو دوو تەقینەوەیە پەیوەندییان بە باندە تاوانکارییەکانەوە هەیە
کە ئێستا لە سوید بووە بە کێشەیەکی پەرەسەندوو.