نرخی یەک ئونسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بە هەزار و ٩٠٠ دۆلارە و لە هەرێمیش بە نزیکەی هەزار دینار لە بەهای هەر مسقاڵێک کەمیکردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی و یەک گرام لەو کانزایە بە ٦١ دۆلارە و یەک کیلۆگرامیش بەرامبەر بە ٦١ هەزار و ٢٢١ دۆلارە.
لە ماوەی رابردوودا، نرخی
زێڕ لەسەر ئاستی جیهانی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و گەشە نزمترین ئاستی سێ هەفتەی
رابردوو.
نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم
پەیوەستە بە نرخی دۆلارەوە و پەیوەندی نێوانیان راستەوانەیە واتە بە بەرزبوونەوەی
نرخی دۆلار نرخی زێریش بەرزدەبێتەوە و بەپێچەوانەشەوە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم
بەم شێوەیەیە:
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨
بە ٣٦٥ هەزار دینارە
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١
بە ٤٢٥ هەزار دینارە
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢
بە ٤٤٥ هەزار دینارە
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤
بە ٤٨٦ هەزار دینارە