سەردێڕ:

نرخی دۆلار بەرزبووەوە

PM:02:37:26/09/2023

6176 جار خوێندراوەتەوە

ئەمرۆ بانکی ناوەندی ١٩٠ ملیۆن و ٣٢١ هەزار و ٨٥٤ دۆلاری خستە بازاڕەوە، لە بازاڕەکانی هەرێمیش ١٠٠ دۆلار بە ١٥٥ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەرامبەر بە کاتی کردنەوەی بازاڕ هەزار دینار چووەتە سەر بەهاکەی.


ئەمرۆ سێشەممە، بانکی ناوەندی زیاتر لە ١٩٠ ملیۆن دۆلاری خستە بازارەوە کە زیاتر لە ٢٢ ملیۆن دۆلاری بە شێوەی کاش بووە و زیاتر لە ١٦٧ ملیۆن دۆلاریشی بە شێوەی حەواڵە بووە.

لەکاتی کردنەوەی بازاڕی دراوەکاندا،١٠٠ دۆلار بە ١٥٤ هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، دواتر نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥٥ هەزار دینار بەرزبووەوە.

پێشتریش، عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیاندراوێکدا باسی لەوەکرد، لە چەند مانگی داهاتووەوە لە مامەڵەی بازرگانی ناوخۆیی و مامەڵەی داراییدا لەبری دۆلار بە دیناری عێراقی بەکاردەهێندرێت.













گەلەری