سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند، لە هێرشێکی موشەکیدا بۆ سەر بارەگای هێزی دەریای روسیا لە نیمچە دورگەی کریمیا فەرماندەی کەشتییەکانی دەریای رەشی روسیایان لەگەڵ ٣٤ ئەفسەری دیکەی ئەو وڵاتەدا کوشتووە.
رۆژی دووشەممە، هێزە تایبەتەکانی سوپای ئۆکرانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تێلیگرام بڵاویانکردەوە، لە هێرشێکدا بۆ سەر بارەگای هێزی دەریایی روسیا لە سێباستۆپۆل لە نیمچە دورگەی کریمیا ڤیکتۆر سۆکۆلۆڤ فەرماندەی کەشتییەکانی دەریای رەشی روسیایان کوشتووە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، لە دوای هێرشێکی موشەکی بۆ سەر ئەو
بارەگایە ٣٤ ئەفسەری سوپای روسیاش کوژراون.
ئەوەشیان خستەڕوو، ١٠٥ سەربازی دیکە لە سوپای روسیا بریندار
بوون و بارەگاکەش وێران بووە نۆژەنکردنەوەی ئەستەمە.
کریمیا نیمچە دورگەیەکە لە باشوری وڵاتی ئۆکرانیا لەسەر
لێواری دەریای رەش لە ساڵی ٢٠١٤ەوە لە لایەن وڵاتی روسیاوە داگیرکراوە و بەشێوەیەکی
نایاسایی خراوەتە سەر خاکی ئەو وڵاتە.
لە ١٤ـی شوباتی ساڵی رابردووەوە جەنگی روسیا و ئۆکرانیا
دەستی پێکردووە و تا ئێستاس بەردەوامە و لەسەرەتای ئەمساڵیشەوە ئۆکرانیا رایگەیاند،
بەبەکارهێنانی ئەو هاوکارییە سەربازییانەی ئەمریکا و رۆژئاوا پێشکەشیان کردووە دەستدەکات
بە هێرشی پێچەوانە.