کۆریای باشور بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا مانۆڕێکی سەربازی ئەنجامدەدەن کە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت. سەرۆکی کۆریای باشوریش رایگەیاند، ئەم مانۆڕە دەرفەتێک دەبێت بۆ راگرتن و وەڵامدانەوەی چالاکییە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکور.
میدیاکانی کۆریای باشور بڵاویانکردەوە، ئەمریکا و کۆریای باشوور بە هاوبەشی چەند مانۆڕێکی سەربازییان دەستپێکردووە.
ئەوەشیان خستووەتەڕوو، مانۆڕەکان سێ رۆژ بەردەوام دەبن و تێیدا نۆ کەشتی دەریای و دوو فڕۆکەی جەنگی بەکاردێن، سەرۆکی کۆریای باشوریش دەڵێت، " ئەو مانۆڕانە دەرفەتێک دەبێت بۆ راگرتن و
وەڵام دانەوەی هەڕەشەی ئەتۆمی و موشەکەکانی کۆریای باکور.
پێشتریش، ئەمریکا و کۆریای باشوور چەندان جار مانۆڕی سەربازییان
ئەنجامداوە و کۆریای باکوریش هۆشداریداوە لە ئەنجامدانی ئەو مانۆڕانە.