PM:07:12:25/09/2023
5244 جار خوێندراوەتەوە
پاش دواکەوتنی تورکیا و عێراق لە رێکەوتن سەبارەت بە هەناردەکردنەوەی نەوت لەرێگەی بەندەرى جەیهانەوە، کۆمپانیای نەوتی باکوور دەرچەیەکی لەڕێگەی باشوورەوە کردەوە بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاوی کێڵەگەی گەیارە.
ئەمڕۆ دووشەممە، رائید عوبەیدی ئەندازیاری باڵای کۆمپانیای نەوتی باکوور رایگەیاند، کۆمپانیاکە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی نەوت، کێشەی دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ هەناردەکردنی نەوتی کێڵگەی گەیارەی تێپەڕاندووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، نەوتی کێڵگەی گەیارە
بە شەمەندەفەر و تانکەر باردەکرێت و دەگوازرێتەوە بۆ باشوور و لەوێشەوە لە بازاڕە
جیهانییەکاندا ساغدەکرێتەوە.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، تورکیا لە ٢٥ـی
ئازاردا بە بریارێکی دادگای نیودەوڵەتی پاریس هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و کێڵگەکانى
باکوری لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە راگرت.