سەردێڕ:

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم و جیهان دابەزی

PM:06:23:25/09/2023

70664 جار خوێندراوەتەوە

نرخی یەک ئونسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بە هەزار و ٩١٧ دۆلارە و لە هەرێمیش بە نزیکەی سێ هەزار دینار لە بەهای هەر مسقاڵێک کەمیکردووە.


ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی و یەک گرام لەو کانزایە بە ٦١ دۆلارە و یەک کیلۆگرامیش بەرامبەر بە ٦١ هەزار و ٦٧٩ دۆلارە.

لە ماوەی رابردوودا، نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهانی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و گەشە نزمترین ئاستی سێ هەفتەی رابردوو.

نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم پەیوەستە بە نرخی دۆلارەوە و پەیوەندی نێوانیان راستەوانەیە واتە بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار نرخی زێریش بەرزدەبێتەوە و بەپێچەوانەشەوە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٦٣ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٢٢ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٤٢ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٨٢ هەزار دینارە


 













گەلەری