سەردێڕ:

نزیکەی پێنج هەزار کەس لە قەرەباغەوە پەڕینەوە بۆ ئەرمینیا

PM:03:01:25/09/2023

3544 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ئەرمینیا رایگەیاند، لێشاوی ئەرمەنییەکانی قەرەباغ بۆ ناو ئەرمینیا لەڕێگەی دەروازەی لاچینەوە بەردەوامە و تا ئێستا نزیکەی پێنج هەزار کەس گەیشتوونەتە ئەرمینیا.


رۆژی دووشەممە، حکومەتی ئەرمینیا رایگەیاند، زیاتر لە چوار هەزار و ٨٩٥ کەس لە ناوچەی قەرەباغەوە بۆ ئەرمینیا پەڕیونەتەوە و ژمارەکە بەردەوام لە زیادبووندایە.

ئاماژەی بەوەشكرد، زیاتر هەزار و ٦٠ کەس لەوانەی گەیشتوون ویستوویانە بچنە شوێنی نیشتەجێبوون بە دڵی خۆیان، هەروەها نزیکەی ٥٥٧ کەسیش بەسەر ئەو شوێنانەدا دابەشکراون کە حکومەت پێشنیاری کردووە.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، لە چەند رۆژی رابردوودا ئەرمەنییەکان لە قەرەباغ ناچاربوون ئاگربەست رابگەیەنن لەلایەن هێزەکانی ئاشتیپارێزی رووسیاشەوە سەرپەرشتی رێککەوتنی ئاگربەست کرا.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ١٩ی ئەیلولی ئەمساڵدا ئازەربایجان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە قەرەباخ دەستپێکرد و ئۆپەراسیۆنەکە بە رێوشوێنی بەرەنگاربوونەوەی سروشتی ناوخۆیی بۆ گەڕاندنەوەی دەستوور وەسف کرا.













گەلەری