سەردێڕ:

نەوەی نوێ: دەسەڵات پارەی دوو مووچەی لەبەردەستدایە و بە دوو هەفتە مووچەیەک دابەشدەکات

PM:02:23:25/09/2023

4828 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم پارەی دابەشکردنی دوو مووچەی لەبەردەستدایە، بەڵام بە دوو هەفتە مووچەی مانگێک دابەشدەکات. دەشڵێت، "ئەمە ئەوپەڕی بێڕەوشتییە".


رۆژی دووشەممە، هیمداد شاهین وتەبێژی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، لە ئێستادا حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم زیاتر لە یەک ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی لەبەردەستدایە و بەغدادیش پارەی ناردووە بەڵام تا ئێستا یەک دیناری دابەشنەکردووە بەسەر مووچە خۆراندا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمە ئەوپەری بێڕەوشتیی ئەم دەسەڵاتەیە کە پارەی دوو مانگ زیاتر مووچەی لەبەردەستدایە بەڵام ئەوەتا بە دوو هەفتە ئینجا مووچەی مانگێک دابەش دەکات".

ئەمەش لەکاتێکدایە، تا ئێستا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی حەوتیان وەرنەگرتووە و بەهۆی پابەندنەبوونی هەرێم بە ناردنی داهاتی نەوت و ناوخۆ بەغداد پشکی هەرێم لە بودجە نانێرێت.


 













گەلەری