سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم رایگەیاند، حکومەت پرۆژەیەکی نوێ بۆ پێدانی قەرزی بازرگانی بە بازرگانە بچوک و مامناوەندەکان دادەمەزرێنێت.
رۆژی دووشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، بڕیارە پرۆژەیەکی نوێ بەناوی 'گەشانەوە' بەمەبەستی پێدانی قەرزی بازرگانی بە بازرگانە بچوک و مامناوەندەکان و ئەوانەی دەیانەوێت پەرە بە کارەکانیان بدەن لەڕێگەی قەرزی بانکیەوە دابمەزرێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بازرگانان دەتوانن قەرزەکە لەڕێگەی
کەرتی بانکەکانەوە وەربگرن.
باسی لەوەشکرد، بەوپێیەی بەهێزی کەرتی ئابووری لە وڵاتدا
بنەما و مەرجێکی سەرەکی بەهێزی ئابوورییە بۆ ئەو مەبەستە تا ئێستا بە بەردەوامی
کەرتی گشتی و تایبەت هاوکار و هەماهەنگ بوون لە پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری هەرێم.
ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی توێژینەوە و لێکۆڵینەوە
زانستییەکان بازرگانی بچوک و مامناوەند لە هەرێم زیاتر لە ٪٥٠ی چالاکییە
بازرگانییەکان و هێزی کاری کەرتی تایبەتی پێکهێناوە.