سەردێڕ:

کەشناسی؛ پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە

AM:10:01:25/09/2023

2488 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی لە هەموو ناوچەکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە .


رۆژی دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ لە گشت ناوچەکانی هەرێم ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژی رابردوو تا رادەیەک بە جێگیری دەمێننەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، سبەی سێشەممە لە ناوچەکانی هەرێم خۆڵبارینێکی کەم دەبێت و چەند پەڵە هەورێک لە ناوچە شاخاوییەکان پەیدا دەبێت و پلەکانی گەرما بە رێژەی ١ بۆ ٢ پلە بەراورد بە ئەمڕۆ دادەبەزن.

بەپێی پێشبینی کەشناسی هەرێم پلەکانی گەرما بەمجۆرە دەبن:

هەولێر : ٣٨ پلەى سیلیزى

سلێمانی : ٣٥ پلەى سیلیزى

دهۆک : ٣٧ پلەى سیلیزى

کەرکوک : ٣٩ پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : ٣٧ پلەى سیلیزى

زاخۆ : ٣٨ پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : ٢٥ پلەى سیلیزى

سۆران : ٣٧ پلەى سیلیزى

گەرمیان : ٤١ پلەى سیلیزى













گەلەری