ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بە مەبەستی پاکتاوکردنی پارەی نێردراو بۆ هەرێم بانگهێشتی نوێنەرانی وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم دەکەن.
رۆژی دووشەممە، سەعد تەوبی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاند، بەنیازن میوانداری نوێنەرانی وەزیری دارایی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر یەکلاییکردنەوەی بڕی پارەی نێردراو لە ماوەی شەشە یان هەشت مانگی رابردوودا بۆ هەرێم بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد،
پاکتاوکردنەکە بە یەکلاییکردنەوەی ئە بڕە پارانە دەکرێت لە پشکی هەرێم دەکرێت کە
لە شەش یان هەشت مانگی رابردوودا لە بەغداوە رادەستی هەرێم کراوە.
باسی لەوەشکرد،
بەگوێرەی دەستوور کار لەسەر پاکتاوکردنی بڕە پارەی نێردراو دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە سەرەتای رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد تا ئێستا زیاتر لە دوو ترلیۆن لە بەغداوە بۆ هەرێم نێردراوە و دوای پابەندبوونی هەرێم
بە یاسای بودجە دەبێت هەرێم ئەو قەرزانە پاکتاو بکات.