AM:09:12:25/09/2023
5440 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە پێنجشەممەی هەفتەی رابردووەوە دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران کە بڕەکەی ٣٢ ملیار دینارە دەستی پێکردووە.
رۆژی دووشەممە، سەعید عومەر بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر لە لێدوانێکدا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جوتیاران بە بڕی ٣٢ ملیار دینار لە رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوەوە دەستی پێکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبن لە دابەشکردنی
پارەی گەنمی جوتیاران و هەمووی دابەش دەکەن.
لەم ساڵدا ٥٠٠
هەزار تۆن گەنم رادەستی سایلۆکانی عێراق کراوە بە بەهای ٤٠٠ملیارو ٢٣ ملیۆن و٦٩
هەزار دینار کە تائیستا نزیکەی ١٢٦ ملیار دینار بۆ جوتیارانی هەرێمی کورستان
ڕەوانە کراوە.
هێرش قادر –
هەولێر