AM:08:23:25/09/2023
5464 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لەسەر سكاڵای ژنێک کەسێکیان بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ئەو ئافرەتە دەستگیرکردووە .
رۆژی دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای ژنێک کەسێکیان دەستگیرکردووە کە سەرپەرشتی گروپەکانی تێلیگرامی کردوە و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی ئەو ئافرەتەی کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو
کەسەی دەستگیرکراوە زیاتر لە ١٨٠ ڤیدیۆی ئافرەتانی لابووە و لە بەرامبەر بڵاوکردنەوەی
ڤیدیۆکان داوای پارەی لەو ئافرەتانە کردووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو کەسەی
دەستگیرکراوە سەرپەرشتیاری گروپی پەیجەکانی 'گۆڤەند سی تی ئێس'ـە.