سەردێڕ:

لە دوای گرژی و ئاڵۆزییەکان سەرئەنجام باڵوێزی فەڕەنسا لە نەیجەر کشایەوە

PM:10:34:24/09/2023

3464 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، کۆتایی بە هاوکاریە سەربازییەکانی لە نەیجەر دەهێنێت و لە چەند مانگی داهاتوودا سەرجەم سەربازان و باڵوێزی وڵاتەکەی لە نەیجەر دەکشێنێتەوە.


رۆژی یەکشەممە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، فەڕەنسا بڕیاری داوە باڵوێزی خۆی لە نەیجەر بکشێنێتەوە و کۆتایی بە هاوکارییە سەربازییەکانی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا بهێنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە چەند مانگی داهاتوودا تەواوی هێزەکانی فەڕەنسا لە وڵاتی نەیجەر دەکشێننەوە و چیتر هاوکاری ئەو وڵاتە ناکەن.

هاوکات پێشتر دەزگای هاتوچۆی ئاسمانی و ئاسایشی ئەفریقا بڵاویکردەوە ، فڕۆکەکانی فەڕەنسا بە هیچ شێوەیەک بۆیان نیە ئاسمانی وڵاتی نەیجەر ببڕن.

ئەمەش لەکاتێکدایە لە دوای کودەتاکەی نەیجەر خۆپیشاندەران چەندین جار لە بەردەم باڵوێزی فەڕەنسا گردبوونەوە و داوای کشانەوەی باڵوێز و سەربازانی فەڕەنسایان دەکرد لە وڵاتەکەیان.

لە ٢٦ـی تەمووزدا پاسەوانی سەرۆکایەتی نەیجەر بە سەرۆکایەتی عەبدولرەحمان چیانی کودەتای سەربازیان بەسەر سەرۆکی وڵاتەکە ئەنجامدا.













گەلەری