سەردێڕ:

فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ: سکاڵامان نەکردایە یەکێتی و پارتی تا رۆژی دوایی تەمەنی خۆیان درێژ دەکردەوە

PM:09:50:24/09/2023

3888 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەگەر سکاڵایان لەسەر یەکێتی و پارتی تۆمار نەکردایە ئەو دوو حزبە تاوەکو رۆژی دوایی تەمەنی خۆیان درێژ دەکردەوە.


رۆژی یەکشەممە ئومێد محەمەد، ئەندام پەرلەمانی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕ تیدا رایگەیاند، حکومەتی بەغداد لە سیستەم دەرناچێت و بەردەوام هەوڵی پاراستنی یاسا و رێسای دامەزراوەکانیان دەدەن، بەڵام لە هەرێمی کوردستان کاردەکرێت بۆ نەهێشتنی شتێک بە ناوی سیستەم و یاسا.


ئاماژەی بەوەشکرد، زمانی گوڵ لەگەڵ یەکێتی و پارتی کارناکات، هەربۆیە بە ئامانجی سەپاندنی یاسا بەسەر هەموو حیزبە سیاسییەکان بە نەوەی نوێشەوە  سکاڵامان لە دژی درێژکردنەوەی تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاکان تۆمارکرد.

ئەوەشی خستەڕوو، وەک نەوەی نوێ دەیانەوێت کە دەسەڵاتیان گرتە دەست خۆشیان نەتوانن تەمەنی دەسەڵاتەکەیان درێژ بکەنەوە و بە هەموو توانایانەوە کار بۆ چەسپاندنی دیموکراسی دەکەن.

باسی لەوەشکرد،  ئەگەر سکاڵایان لە یەکێتی و پارتی تۆمار نەکردایە  لەدەستیان دەهات تاوەکو ڕۆژی دوایی تەمەنی خۆیان درێژبکەنەوە و وتیشی، خۆزگە حکومەتێکی ئەوەنە خاوێن و دادگای بێلایەنمان هەبووایە ئێمە رومان نەهاتایە ببیین بە ئۆپۆزسیۆن.













گەلەری