PM:08:55:24/09/2023
19176 جار خوێندراوەتەوە
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەست ئێن ئاڕتی کەوتووە، لە شاری هەولێر دوو پۆلیسی هاتوچۆ کە لە ئەرکدا بوونە دەبێت بە شەڕیان و لە ئەنجامدا یەکێکیان ئەوی دیکە دەکوژێت.
رۆژی یەکشەممە، چاوگێک بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕتی راگەیاند، لە نێو بینای بەڕێوەبەرایەتی دەستبەسەرگیراوەکانی هاتوچۆی هەولێر دوو پۆلیس دەبێت بە دەمە قاڵێیان و لە ئەنجامدا شەڕ لە نێوانیان دروستدەبێت و یەکێک لەو پۆلیسانە ئەوی دیکە دەکوژێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بکوژ و کوژراو هەردووکیان
پۆلیسی هاتوچۆن و هاوڕێی نزیکی یەک بوونە لە کاتی ئەرکدا بووە بەشەڕیان.
ئەوەشی خستەڕوو، تاوانبار دوای ئەنجامدانی تاوانەکە هەڵهات بۆ
شوێنێکی نادیار بەڵام دواتر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.
رزگار کۆچەر-هەولێر