ئەندامێکی مەکتەب سیاسیی یەکێتی رایگەیاند، کۆنگرەی یەکێتی کاریگەری لەسەر هەرێم و عێراق دەبێت. دەشڵێت، " کۆنگرەی مەڵبەند و مەکتەبەکانی یەکێتی بەشێوەیەکی دیموکراسی بەڕێوەچووە."
ستران عەبدوڵڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە میدیای حیزبەکەی راگەیاند، بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی مەڵبەند و مەکتەبەکانی یەکێتی بە شێوەیەکی دیموکراسی بەشێکە لە سەرکەوتنی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە
کۆنگرەی پێنجەمدا دەسەڵاتی زیاتر بە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی دەدرێت و
کۆنگرەکە کاریگەری لەسەر هەرێم و عێراق دەبێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، ٢٠-٨-٢٠٢٣ مەکتەب سیاسی یەکێتی بە سەرپەرشتی
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی ئەو حیزبە لە شاری کەرکووک کۆبوونەوە و بڕیاریاندا لە
٢٧ ئەیلولی ٢٠٢٣ کۆنگرەی پێنجەمی ئەو حیزبە لە قەڵاچوالان ببەسرێت.
بەپێی زانیارییەکان، کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی
کوردستان لە ٦٠٠ ئەندام پێکدێت و ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی
یەکێتی، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بەبێ هەڵبژاردن
دەبنە ئەندام.