سەردێڕ:

ئەفریقا؛ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کۆگایەکی بەنزین ٣٥ کەس گیانیان لەدەستدا

PM:03:36:24/09/2023

2552 جار خوێندراوەتەوە

داواکاری گشتی وەزارەتی داد لە بێنین رایگەیاند، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کۆگایەکی بەنزین لە باشوری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە ٣٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٠ کەسی دیکە برینداربوون.


رۆژی یەکشەممە، عەبدوباکی ئادەم داواکاری گشتی وەزارەتی داد لە بێنین رایگەیاند، لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە کۆگایەکی بەنزین لە باشوری رۆژهەڵاتی وڵاتەکە کە دەکەوێتە باشوری رۆژئاوای ئەفریقا ٣٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٠ کەسی دیکە برینداربوون.

بە وتەی شایەتحاڵەکان، ئاگرەکە بەهۆی رژانی بەنزین لەکاتی گواستنەوەی دەبەی بەنزین بۆ ناو کۆگاکە کەوتووەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، جگە لەوانەی گیانیان لەدەستداوە ٤٠ کەسی دیکە برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوایین ئاگرکەوتنەوە لە ٢٩ـی کانونی دووەمی ئەمساڵدا لە شارۆچەکەیەکی نزیک باشوری رۆژهەڵاتی بێنین کەوتەوە کە بەهۆیەوە ٢٠ کەس گیانان لەدەستدا.













گەلەری