ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم ئەنجامی زانکۆلاینی بڵاوکردەوە و لینکی وەرگرتنی ئەنجامەکانی کاراکرد.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، هەموو ئەو خوێندکارە دەرچوانەی فۆڕمی وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان پێشکەشکردووە وەردەگیرێن.
باسی لەوەشکرد،
لە رێکەوتی ١ی مانگی داهاتوو دەوامی زانکۆ و پەیمانگاکان دەست پێدەکات و داوا لە
خوێندکاران دەکەن بەزوترین کات سەردانی ئەو زانکۆ و پەیمانگایانە بکەن کە لێی وەرگیراون.
بەپێی داتاکانی
وەزارەتی پەروەردە، ٤٧ هەزار و ٧٨٨ خوێندکار دەرچون و کە ٣٠ هەزار و ٦٦١ خوێندکار
دەرچوی بەشی زانستی بوون و ١٥ هەزار و ٧١٦ خوێندکار دەرچووی بەشی وێژەیی بوون و
١٥٩ خوێندکار دەرچووی خوێندنگا نێودەوڵەتییەکان و هەزار و ٢٥٠ خوێندکار دەرچووی بەشی
پیشەیی بوون.
٣٧هەزار و ٢٩٠ خوێندکار لەوانەی داواکارییان پێشکەشکردووە دەرچووی ئەمساڵن و دوو هەزار ٥٩٨ خوێندکار
دەرچوی ساڵی ٢٠٢٢ بوون.
بۆ وەرگرتنەوەی
ئەنجامەکەت
کلیک لێرە بکە..