سەردێڕ:

بەهۆی شەڕی ناوخۆی سودانەوە پێنج ملیۆن کەس ئاوارەبوون

PM:04:38:23/09/2023

2444 جار خوێندراوەتەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی شەڕی ناوخۆی سودان بووەتە هۆی زیاتر لە پینج ملیۆن سودانی ئاوارەبوون کە ١١٤ هەزاریان لە هەفتەی رابردوودا ئاوارەبوون.


ئەمرۆ شەممە، نوسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، پێنج ملیۆن و ٣٠٠ هەزار هاوڵاتی سودان ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و ئاوارەی نێوخۆی سودان و دەرەوەی وڵاتەکە بوون.

ئەوەشی خستووتەڕوو، زیاتر لە یەک ملیۆنیان سنوورەکانی سودانیان جێهێشتووە و بەرەو وڵاتانی دراوسێ ئاوارەبوون و تەنها هەفتەی رابردوو زیاتر لە ١١٤ هەزار کەس ئاوارە بوون.

نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەشکرد، ٣١٪ـی ئاوارە سودانییەکان هاوکاریی مرۆیی کراون و بەهۆی کەمی بودجە و دەستڕانەگەیشتنیان بە ئاوارەکان ناتوانن وەک پێویست هاوکارییان بکەن.

لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی رابردوودا شەڕ لە نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە سودان دروستبوو، بەگوێرەی ئامارەکان تا ئیستا نزیکەی سێ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.













گەلەری