سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، لەگەڵ ئەمریکا رێککەوتوون لەسەر دەستپێکردنی بەرهەمهێنانی چەک بە هاوبەشی و ئەمەش دەبێتە هەنگاوێک تاوەکو کیێڤ بتوانێت دەست بە بەرهەمهێنانی سیستەمی بەرگری ئاسمانی تایبەت بەخۆی بکات.
ئەمڕۆ هەینی، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، ئۆکرانیا بە هاوکاری ئەمریکا چەکی پێویست بەرهەم دەهێنێت ئەو ریککەوتنەش هەنگاوێکی مێژوویی دەبێت لە کەرتی سەربازی ئۆکرانیادا.
ئاماژەی
بەوەشکرد، لە رێککەوتنەکەدا بنکەیەکی پیشەسازی سەربازی نوێ لە ئۆکرانیا نۆژەندەکرێتەوە کە بەهۆی جەنگی رووسیاوە وێران بووە و کیێڤ هەوڵەکانی چڕتر دەکاتەوە بۆ بەرزکردنەوەی
بەرهەمهێنانی چەک لە ئاستی ناوخۆدا.
باسی لەوەشکرد،
وەزارەتی پیشەسازی ئۆکرانیا کە سەرپەرشتی بەرهەمهێنانی چەک دەکات لە ئۆکرانیا، هەوڵەکانی
لەگەڵ زیاتر لە دوو هەزار کۆمپانیای بەرگری ئەمریکی یەکخستووە بۆ کارکردن لەگەڵ ئۆکرانیا.
ئەمڕۆ، جۆ
بایدن سهرۆكی ئهمهریكا ناردنی یەکەم زریپۆشی
جۆری ئەبرامزی ئەمریکی بۆ ئۆکرانیا یەکلایی کردەوە و وابڕیارە سەرەتای هەفتەی
داهاتوو یەکەم تانک بگاتە دەست سوپای ئەو وڵاتە.
لە ٢٤ـی
شوباتی ساڵی رابردووەوە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و لەسەرەتای جەنگەکەشەوە
ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەردەوامن لە هاوکارییەکان بۆ ئۆکرانیا.