سەردێڕ:

ئۆکرانیا لە رێرەوی دەستکردەوە دانەوێڵە هەناردەی جیهان دەکات

PM:06:52:22/09/2023

3428 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری ژێرخانی ئابووری ئۆکرانیا رایگەیاند، کەشتییەکی دانەوێڵە بەندەرێکی ئۆکرانیای جێهێشتووە و بەرەو میسر بەڕێکەوتووە و ئەوەش دووەم کەشتییە لەم هەفتەیەدا لە بەندەرە دەستکردەکانی ئۆکرانیاوە بەرەو بەندەرەکانی جیهان بچێت .


رۆژی هەینی، ئۆلێکساندر کوبراکۆڤ وەزیری ژێرخانی ئابووری ئۆکرانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، کەشتیی ئارویات بە = ١٧ هەزار و ٦٠٠ تەن گەنمی ئۆکرانییەو بەندەری چۆرنۆمۆرسکی بەجێهێشتووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکەم کەشتی دانەوێڵە لە ١٩ی ئەیلول بەندەرەکانی ئۆکرانیای بەجێهێشتووە، وتیشی"هەوڵی دامەزراندنی رێڕەوی دەریایی سەلامەت دەدەین بۆ هەناردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئۆکرانیا بۆ جیهان".

لای خۆشیەوە ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی رووسیا بەڵێنی بە هەندێک وڵاتی کیشوەری ئەفریقا دابوو لە هاوینی ئەمساڵدا بڕی گەنمی پێویست بەبێ هیچ بەرامبەرێک بگەیەنێت وڵاتەکانیان و هاوکاریانبێت لە بوژاندنەوە و دابینکردنی دانەوێڵە و دووربکەونەوە لە دانەوێڵەی ئۆکرانیا .

رووسیا لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزدا لە رێککەوتنی هەناردەکردنی دانەوێڵە کشایەوە کە لە هاوینی ٢٠٢٢ لەگەڵ کیێڤ بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و تورکیا رێککەوتن بەهۆی سزاکانی مۆسکۆ بۆسەر کێیڤ هەناردەکردنی دانەوێلەی ئۆکرانیا وەستا .













گەلەری