PM:03:43:22/09/2023
3512 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی زێڕی جیهانی رایگەیاند، عێراق یەکێکە لە پێنج دەوڵەمەندترین وڵاتی عەرەبی لەڕووی یەدەگی زێڕەوە و بانکی ناوەندی ئەو وڵاتەش بەردەوامە لە زیادکردنی یەدەگی زێڕی وڵاتەکەی.
رۆژی هەینی ئەنجومەنی زێڕی جیهانی راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە لە مانگی ئەیلولدا، عێراق یەکێکە لە پێنج دەوڵەمەندترین وڵاتی عەرەبی لەڕووی یەدەگی زێڕەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بانکی
ناوەندی عێراق خاوەنی ١٣٢.٦ تەن زێڕە، بەمەش پلەی چوارەمدا دێت لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی.
بەگوێرەی راپۆرتەکە، سعودیە
خاوەنی ٣٢٣.١ تەن زێڕە و لە پێشەنگی لیستەکەدا دێت، لە دوای ئەویش لوبنان بە بڕی
٢٨٦.٨ تەن، جەزائیر لە پلەی سێیەمدا دێت وخاوەنی ١٧٣.٦ تەن زێڕە، عێراق پلەی چوارەمی
گرتووە و خاوەنی ١٣٢.٦ تەن لە زێڕە، میسر
بە بڕی ١٢٥.٩ تەن لە پلەی پێنجەم و کۆتایدا
دێت.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت، بەپێی راپۆرتێک کە لە ئاژانسی
هەواڵی بلومبێرگ بڵاوکراوەتەوە، لە چوارچێوەی پلانێک بۆ زیادکردنی کۆگاکانی زێڕ لە
مانگی ئایاری رابردوودا بانکی ناوەندی عێراق لە ماوەی یەک رۆژدا یەدەگی زێڕی بە رێژەی
نزیکەی ٢٪ زیاد کردووە، کە دەکرێت ئەم یەدەگە لە کاتی قەیرانە ئابوورییەکاندا وەک
چارەسەرێکی خێرا بەکاربهێندرێت.