AM:11:21:22/09/2023
3684 جار خوێندراوەتەوە
سهرۆكی ئهمهریكا ناردنی یەکەم زریپۆشی جۆری ئەبرامزی ئەمریکی بۆ ئۆکرانیا یەکلایی کردەوە و وابڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو یەکەم تانک بگاتە دەست سوپای ئەو وڵاتە.
رۆژی هەینی، جۆ بایدن سهرۆكی ئهمهریكا لهمیانەی دووەمین دیداریدا لهگهڵ ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی سهرۆكی ئۆكرانیا رایگەیاند، وەک پاکێجی نوێی هاوکاری بۆ ئەو وڵاتە، هەفتەی داهاتوو یهكهم زرێپۆشی ئەبرامزی ئهمهریكی دهگاته ئۆكرانیا.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەمریکا بەڵێنی ناردنی
٣١ زریپۆشی ئەبرامزی بە ئۆکرانیا دابوو کە نرخیان دەگاتە ٤٣ ملیار دۆلار و لەسەرەتای
جەنگی روسیا و ئۆکرانیاوە ئەمریکا بەردەوام بووە لە ناردنی هاوکارییە دارایی و
سەربازیەکانی بۆ ئۆکرانیا.
پێشتریش، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
رایگەیاند، لەسەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئۆکرانیا و روسیا هاوکارییەکانی
ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا زیاتر لە ٦٠ ملیار دۆلاربووە و بە بڕی دوو ملیار دۆلاریش
هاوکاری مرۆییان رەوانەی ئەو وڵاتە کردووە.
لە ٢٤ـی شوباتی ساڵی رابردووەوە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا
بەردەوامە و لەسەرەتای جەنگەکەشەوە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەردەوامن لە هاوکارییەکان
بۆ ئۆکرانیا.