یاریدەدەری وەزیری بەرهەر جۆرە گەمارۆیەکی چینی بۆ سەر دوورگەی دیموکراسی تایوان مەترسییەکی گەورە دەبێت بۆ پەکینی پایتەختی چین و پێدەچێت شکست بهێنێت لەو گەمارۆیانەدا.
ئیلی راتنەر، یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ ئاسایشی هیندستان و زەریای هێمن ئاماژەی بەوەشکرد، گەمارۆدانی تایوان مەترسییەکی گەورە بۆ کۆماری گەلی چین دروست دەکات و پێدەچێت ئەو گەمارۆیانە شکست بهێنن.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئەو گەمارۆیانە شکست بهێنن ئەوا مەترسییەکی بەرچاو
لە پەرەسەندنی کۆماری گەلی چیندا دروستببێت و پێدەچێت کاردانەوەی بەهێز و بەربڵاوی
لێبکەوێتەوە.
هاوکات جۆزێف مەکگی جێگری بەڕێوەبەری سەرۆک ئەرکانی هاوبەش باسی لەوەکرد؛
هیچ شتێک هێندەی داگیرکردنی تایوان ئاسان نییە لەلایەن سوپای چینەوە.
ڕۆژی دووشەممە چین نمایشێکی سەربازی گەورەی ئەنجامدا و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری
ڕابردووشدا زیاتر لە ١٠٠ فڕۆکەی جەنگی بە دەوری دوورگەکەدا ناردووە.