سەرۆکی نەیجەر رایگەیاند؛ سکڵای یاسای لە دادگای ئیکۆواس تۆمارکردووە بۆ ئازادکردنی و گەڕاندنەوەی بۆ دەسەڵات کە لە ٢٦ی تەممەوزەوە لەلایەن پاسەوانی سەرۆکایەتی وڵات کودەتای بەسەر ئەنجامدراوە و لە کۆشکەکەی خۆیدا زیندانی کراوە.
رۆژی پێنجشەممە، محەممەد بازوم، سەرۆکی دەستبەسەرکراوی نەیجیریا رایگەیاند، سکاڵای یاسایی لەبەردەم دادگای دادی کۆمەڵگەی ئابووریی وڵاتانی رۆژئاوای ئەفریقادا تۆمار کردووە و داوای ئازادکردنی و گەڕاندنەوەی بۆ پۆستەکەی خۆی کردووە.
هاوکات، سیدۆ دیاگن
پارێزەری بازوم باسی لەوەکردووە محەمەد بازوم سەرۆکی لابراو لە داواکارییەکەیدا داوا لە دەوڵەتی نەیجەر دەکات پابەند بێت بە
دووبارە گەڕاندنەوەی بۆ دەسەڵات بەپیی دەستوور کۆتایی هاتنی ماوەی خولی سەرۆکایەتییەکەی لە نیسانی
٢٠٢٦.
ئەوەشی خستەڕوو، بازوم لە ١٨ی ئەیلولدا داواکەی لە دادگای ئیکۆواسدا تۆمارکردووە
و تێیدا رژێمی سەربازیی دەسەڵاتدار لە نیامی تۆمەتبار دەکات بەوەی بە ئارەزووی خۆیان
سەرۆکی ولاتیان لە کار لابردووە و هاوسەر
و منداڵەکەیان دەستبەسەر کردووە.
لە ٢٦ـی تەمووزدا پاسەوانی سەرۆکایەتی نەیجەر بە سەرۆکایەتی عەبدولرەحمان
چیانی کودەتای سەربازیان بەسەر محەمەد بازومی سەرۆکی وڵاتەکە ئەنجامدا و دەستگیریان
کرد.