سەردێڕ:

زیانەکانی بومەلەرزەکەی مەغریب زیاتر لە١١ ملیار دۆلارە

AM:12:13:21/09/2023

3652 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی وڵاتی مەغریب رایگەیاند، بەهۆی بومەلەرزەکەی ٨ـی ئەیلولەوە زیانێکی زۆر بە هاوڵاتیانی مەغریب گەشتووە و بە بڕی زیاتر لە ١١ ملیار دۆلار ناوچە زیانلێکەوتووەکانی مەغریب نۆژەن دەکرێتەوە و هاوکاری چوار ملیۆن هاوڵاتی دەکرێت.


شا محەمەد سەرۆکی شەشەمی وڵاتی مەغریب لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، دووبارە هەوڵی بنیاتنانەوەی وڵاتی مەغریب دەدرێت پاش بومەلەرزەکەی ٨ـی ئەیلول کە بەهۆیەوە زیاتر لە سێ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەکرد، پرۆژە یاسایی بوژاندنەوەی مەغریب  بە بڕی ١١ ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دۆلار دەست بە بنیاتنانی ٥٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبون دەکرێت و بەردەوامدەبێت لەسەر ئاستی پێنج ناوچە زیان لێکەوتووەکان و هەر هاوڵاتییەک بە بڕی دوو هەزار و ٨٠٠ دۆلار هاوکاری دەکرێت .

ئەوەشی خستەڕوو، پلانی هاوکاری دارایی ڕاستەوخۆ بۆ زیاتر لە چوار ملیۆن هاوڵاتی بە بەهای ١٤هەزار دۆلارپێشکەش بەو ماڵانە دەکرێت کە بە تەواوی داڕماون و هەروەها هەشت هەزار دۆلار بۆ دابینکردنی کاری نۆژەنکردنەوەی ئەو ماڵانەی بەشێکیان داڕماون پێشکەش دەکرێت.

لە چەند رۆژی رابردودا بەپێی دوایین ئامارەکانی مەغریب بەهۆی بومەلەرزەی سەدەوە ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتووەتە سێ هەزار و ٢٠٠کەس، هاوکات ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە پێنج هەزار و ٣٠٠ کەس.













گەلەری