PM:06:27:20/09/2023
3796 جار خوێندراوەتەوە
سوپای ئازەربایجان رایگەیاند، لەدوای گەمارۆدانی گروپە جوداخوازەکانی ناگۆرنۆ لە لایەن سوپای ئازەربایجانەوە ئەمڕۆ بە نێوەندگیری هێزی ئاشتی پارێزی روسی ئاگربەست لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا راگەیەنرا و هەردوو وڵات بڕیاریاندا گفتوگۆکانیان درێژە پێبدەن.
فەرماندەی گشتی سوپای ئازەربایجان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هێزە جوداخوازەکانی ئەرمەنستان ڕازیبوون بە ئاگربەست لەسەر مەرجەکان کە ئاماژەن بۆ گەڕانەوەی ناوچەکە بۆ ژێر دەسەڵاتی باکۆ چالاکییە سەربازییەکانمان لە ناوچەی ناگۆرنۆی قەرەباغ ڕاگرت.
ئاماژەی بەوەشکرد، گروپە جودا خوازەکانی ئەرمینیا لە چەک
دادەماڵدرێن و لە ناوچەکە دوردەخرێنەوە وەک مەرجی پێشینەی ئازەربایجان بۆ ئاگربەست
وبڕیارە هەردوو وڵاتەکە گفتوگۆکانیان لەسەر داهاتوی قەرەباغ و دانیشتوانەکەی بەردەوامی
پێبدەن.
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی ١٩ـی ئەیلول وەزارەتی بەرگری
ئازەربایجان رایگەیاندبوو، بە مەبەستی کۆتایی
هێنان بە گروپە جوداخوازەکان لە ناوچەی قەرەباغ جموجۆڵە سەربازییەکانیان دەستیپێکردووەتەوە و لە بەرامبەریشدا ئەرمینیا داوای
کرد روسیا بە هانای ئەرمینیاوە بچێت و دەستدرێژییەکانی ئازەربایجان بۆسەر وڵاتەکەی
رابگرێت.