سەردێڕ:

مووچەخۆران دەتوانن قەرزی موچە وەربگرن بەبێ هیچ زیادەیەک

PM:05:47:20/09/2023

18504 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای کی کارد بۆ خزمەتگوزاری دارایی رایگەیاند، وەرگرتنی قەرزی موچە بۆ موچەخۆران زیاد دەکەن و لەکاتی گەڕاندنەوەی بڕە پارەی قەرزکراو هیچ زیادەیەک ناچێتە سەر بڕی قەرزەکە .


کۆمپانیایی کی کارد بۆ خزمەتگوزاری دارایی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ، موچەخۆران دەتوانن لە ڕێی تایبەتمەندییەکی نوێ لە ئەپلیکەیشنی کی کارد دەتوانن لە هەرکاتێکدا بیانەوێت بڕی ٢٠٠ هەزار بە قەرزی موچە وەربگرن.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم تایبەتمەندییە هەموو موچەخۆران دەگرێتەوە دەتوانن قەرزی موچە وەربگرن بەبێ ئەوەی لەکاتی گەڕاندنەوەیدا هیچ زیادەیەکی بچێتە سەر.

ئەمە لەکاتێکدایە، بەهۆی ئەوەی بەشێک لە مووچەخۆرانی هەرێم هەڵگری کی کارد نین و بە کارتی ئەلکترۆنی موچە وەرناگرن ناتوانن سودمەند بن لەم تایبەتمەندییە.


 













گەلەری