سەرۆک کۆماری تورکیا پشتگیری وڵاتەکەی بۆ ئازەربایجان دوپات دەکاتەوە و دەڵێت بەرگری لە خاکی خۆیان دەکەن، جەختیش لەسەر دەستپێکردنەوەی دانوستانی نێوان ئەرمینیا وئازەربایجان دەکاتەوە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دوای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی باکۆ لە ناوچەی قەرەباخ کە لەگەڵ ئەرمینیا پشتگیری وڵاتەکەی بۆ ئازەرباینجان دوپات دەکاتەوە و دەڵێت ئازەربایجان بەرگری لە خاکەکەی دەکات، داوای لە هەردوو لاشکرد بگەرێنەوە بۆ دانوستانەکان.
ئەردۆغان لە پۆستێکدا لە پەرەی فەرمی خۆی لە پلاتفۆرمیX وتی "قەرەباخ
خاکی ئازەربایجانە، سەپاندنی دۆخێکی دیکە بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نابێت"، ئەوەشی
دووپاتکردەوە کە تورکیا و ئازەربایجان یەک نەتەوەو دوو دەوڵەتن بۆ ئەردۆغان.
هاوکات وەزارەتی دەرەوەوی تورکیا لە بەیاننامیەکدا رایگەیاندووە
ئازەربایجان ناچار بووە ئەو ڕێوشوێنانە بگرێتە بەر بۆ پاراستنی خاکەکەی، هەروەک جەختی
لەسەر پێویستی دەستپێکردنەوەی دانوستنەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان کردەوە .
ئاماژەی بەوەشکردووە، " دڵنیابوون لە بەردەوامیی پرۆسەی
دانوستانی هەمەلایەنەی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا تاکە ڕێگایە بۆ هێنانەدی ئاشتی
و ئاسایش و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری بەردەوام بۆ ناوچەکە"