سەردێڕ:

زلنسکی: کۆتایی بە جەنگ دەهێنم

PM:11:03:19/09/2023

7268 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، هاوکێشەیەکی بۆ ئاشتی وڵاتەکەی لەگەڵ روسیادا داڕشتووە و بەگوێرەی ئەو هاوکێشەیە کۆتایی بە جەنگی روسیا و ئۆکرانیا دەهێنێت.


رۆژی سێشەمە، لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا وتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، "بەو هاوکێشە ئاشتییەی دامڕشتووە کۆتایی بە جەنگی وڵاتەکەم دەهێنم". بانگێشتی ئامادەبوانی کۆنفرانسەکەشی کرد بۆ ئەوکۆڕبەندە ئاشتییەی کە بڕیارە سازیبکات.

وەک دەستپێکێک بۆ ئەو کۆڕبەندە و بە ئامادەبوانی وت" دەبێت دیموکراسی بە ئاشکرا تاوتوێبکرێت نەک لەپشت درگا داخراوەکانەوە."

لەبەرەی ئەو زیانانەی جەنگی روسیا بە ژینگەی ئۆکرانیای گەیاندووە زیلینسکی باسی لەوەکرد، لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی جەنگی روسیاوە زریانێکی ناسروشتی لە ژینگەی ئۆکرانیادا هەڵیکردووە و چەندین شار و شارۆچکەی ئۆکرانیای خاپورکردووە و بە دەیان هەزار ئۆکرانیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستدا، دەشڵێت، " سوپاسگوزارم تا ئێستا مرۆڤ کەش و هەوا وەک چەک لە دژی یەکدی بەکارناهێنن."

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دەستپێکی جەنگەوە تا ئێستا روسیا بە هەزارەها منداڵی ئۆکرانی فڕاندووە و دەیەوێت لە دژی وڵاتەکەی خۆیان بەکوشتیان بدات، بەڵام بە هەموو توانایانەوە کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی منداڵەکان بۆ نیشتیمانی خۆیان.

ئەم وتانەی زلنسکی لە کاتێکدایە، جەنگی هەژدە مانگەی روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامی هەیە و بەپێی ئامارەکان، لە سەرەتای جەنگەکەوە تا ئێستا زیاتر لە ٧٠ هەزار سەربازی ئۆکرانی و ٥٠ هەزار سەربازی روسی و ٩ هەزار و ٥٠٠ هاوڵاتی ئۆکرانی گیانیان لەدەستداوە.













گەلەری