سەردێڕ:

چالاکییە سەربازییەکانی ئایزەربایجان دەستی پێکردەوە و وەزیری دەرەوەی ئەرمینا هانا بۆ روسیا دەبات

PM:06:17:19/09/2023

4948 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری ئایزەربایجان رایگەیاند، جموجۆڵە سەربازییەکانیان لە سنوورەکانیان لەگەڵ ئەرمینا دەستیپێکردووتەوە و ئەو وڵاتەش داوای هاوکاری سەربازی لە روسیا دەکات.


رۆژی سێشەمە، وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان بڵاویکردەوە، جموجۆڵە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەی کەرەباخ دەستیپێکردووەتەوە، دەشڵیت، بە هیچ شێوەیە هاوڵاتیان ئازار نادەن و رێڕەوی مرۆییان بۆدەکەنەوە تا لە ناوچەی جەنگ بچنە دەرەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەنها سەربازان و شانە نوستووەکانی ئەرمینیا لەو ناوچەیەدا دەکەنە ئامانج.

لە بەرامبەر لەشکرکێشییەکانی ئازەربایجان وەزارەتی دەرەوەی ئەرمینیاهاتەدەنگ و داوای لە سەربازانی ئاشتی پارێزی روسیا کرد بەپەلە بەهانای ئەرمینیاوە بچن و رێگری لە دەستدرێژییەکانی ئازەربایجان بکەن بۆ سەر خاکی وڵاتەکەیان.

ئەوەشی خستەڕوو، "هیچ بنکەیەکی سەربازیمان لە ناوچەی کەرەباخ نییە و بەهانەکانی ئایزەربایجان بۆ هێرشکردنە سەر سنوورەکان بێمانان. "

ئەمە لەکاتێکدایە، زیاتر لە سێ دەیەیە ئەو دوو وڵاتە لەسەر ناوچەی کەرەباخ لە کێشەدان، ئەرمینیا ئەو ناوچەیە بە بەشێک لە خاکی وڵاتەکەی دادەنێت، چونکە ناوچەیەکی ئەرمەنی نشینە و ئازەربایجانیش لەسەر بنەمای ئەوەی لە سەردەمی حوکمی سۆڤیەتدا ئەو ناوچەیە لەچوارچێوەی ئازەربایجانی سۆڤیەتدا بووە بە موڵکی خۆی دەزانیێت.













گەلەری