PM:02:06:19/09/2023
2864 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کۆبونەوەی وەزیرانی ناتۆ ڕایگەیاند:ڕوسیا بەندەرەکانی ئۆکرانیا دەکاتە ئامانج ئەمەش کاریگەری لەسەر ئاسایشی خۆراک لە جیهاندا دەکات و پێویستە بەردەوام بین لە پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەی.
لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کۆبونەوەی وەزیرانی ناتۆ رایگەیاند، روسیا بە هێرشەکانی بۆسەر ئۆکرانیا مەترسی بۆسەر ئاسایشی خۆراکی جیهان دروستدەکات و پێویستە بەردەوامبین لە دابینکردنی هاوکارییە سەربازی و مرۆییەکان بۆ ئۆکرانیا .
لەلایەکی ترەوە
ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە بەردەوام بین لە
پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا بۆ پاراستنی یەکپارچەیی
خاکی وڵاتەکەیی و ئەمریکا تیمی فێرکاری فڕۆکەی ف١٦ دەنێرێت بۆ ئۆکرانیا، وتیشی،
تانکەکانی ئەبرامزی ئەمریکی "بەم زووانە" دەگەنە ئۆکرانیا.
لەچەند رۆژی
رابردا یێنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ ، جەختی لەوە کردەوە کە پشتیوانی هاوپەیانان
بۆ ئۆکرانیا جیاوازی لە بەرەکانی شەڕدا دروست دەکات، وتیشی وەزیرانی بەرگری ناتۆ بەدواداچوون
بۆ ڕێگاکانی پشتیوانی کیێڤ دەکەن و تاوتوێی
فراوانکردنی تواناکانی بەرهەمهێنانی چەک و تەقەمەنی دەکەن.