سەردێڕ:

گەنجینەی ئەمریکا ؛پاڵپشتی و هاوکاری عێراق دەبین لەچاکسازی کەرتی بانکیدا

PM:01:58:19/09/2023

2324 جار خوێندراوەتەوە

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بە پێداچوونەوە بە کارە لە پێشینەکانی حکومەت و هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاش دەکرێت لە جێبەجێکردنی چاکسازییە ئابووری و کارگێڕییەکاندا لەبواری دارایی وحەواڵەی بانکی بازرگانی.


نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە ،محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ برایان نیلسۆن یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە نیویۆرک کۆبووەوە .

ئاماژەی بەوەشکرد، سودانی ئاماژەی بە بەرەوپێشچونەکانی کارەکانی حکومەت کرد لە کەمکردنەوەی سپیکردنەوەی پارە لەسەر ئاستی یاساو ستانداردە نێودەوڵەتییەکان وتیشی، ئەمە جگە لەوەی هەموو ئاسانکارییەکی پێویست لە بودجەی فیدراڵی بۆ ئەو سێ ساڵە دابین دەکات.

هاوکات برایان نیلسۆن یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ، چاکسازییەکانی حکومەتی عێراقی لە کەرتی بانکی و داراییدا بەرز نرخاندو ئامادەیی گەنجینەی ئەمەریکای دەربری بۆ کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق و هاوکاریکردنی لە بوارەکانی نەختینەی دارایی و حەواڵەی بانکی بازرگانی عێراقی بۆ دەرەوەی وڵات.

لە هەفتەی رابردودا، لەسەر بڕیاری وەزیری دارایی ٢٠ فەرمانبەری بانکی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بەتۆمەتی سپیکردنەوە و دانانی نرخ لەسەر دۆلار سزادران و بەڕیوەبەری بانکەکەش بۆ ماوەی ٦٠ ساڵ سزا درا .













گەلەری