نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ٧٨هەمین دانیشتنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرک سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کۆبوەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ٧٨هەمین دانیشتنی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیویۆرک محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران لەگەڵ برایان نێڵسۆن جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا کۆبوەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە،
لە کۆبوونەوەکەی نێوانیاندا پرسەکانی پەیوەست بە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ
هاوکاری نێوان عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و پێداچوونەوەی کارە گرنگەکانی
حکومەتی عێراقی لە جێبەجێکردنی چاکسازییە ئابووری و کارگێڕییەکان تاوتوێکراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا
سەرۆک وەزیران باسی لەوەکرد، بە ئامانجی چاکسازی دارایی حکومەت بەڵێنی داوە لەگەڵ
بانکی ناوەندی کۆمەڵێک هەنگاو بنێت لەپێناو گەیشتن بە ئابوورییەکی بەرهەمدار.
وتیشی، "
حکومەت پابەندە بە کارئاسانیکردنی پێویست لە بودجەی فیدڕاڵی بۆ ماوەی سێ ساڵ ."
لەبارەی چاکسازییەکان
لە کەرتی بودجە و دارایدا جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد، توانیویانە
متمانەی دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان وەک سیتی بانک و جی جی بانک بگەڕێننەوە
،هاوکات هەوڵەکانیان بۆ کارکردن لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق بۆ گەیشتن بە سەقامگیری
ئابووری دووپاتکردەوە.
لە کۆتاییدا جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا بانگهێشتنامەی سەرۆک جۆ بایدنی گەیاندە
بەڕێز سودانی بۆ سەردانی کردنی کۆشکی سپی بەمەبەستی گفتوگۆکردنی زیاتر لەسەر پەیوەندییە
دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات.