سەردێڕ:

ئۆکرانیا سەرجەم بریکارەکانی وەزیری بەرگری لە کارەکانیان دووردەخاتەوە

PM:10:35:18/09/2023

3572 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەوڵەتی ئۆکرانیا رایگەیاند؛ حکومەتەکەی سەرجەم بریکارەکانی وەزیری بەرگری دوورخستووەتەوە.


رۆژی دووشەممە، ئۆلێ نیمچینۆڤ وەزیری دەوڵەتی ئۆکرانیا لە تۆڕی تێلەگرام راگەیاندراوێكی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، سەرجەم بریکارەکانی وەزیری بەرگری لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.

پێشتریش، ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، ئۆلێکسی رێزنیکۆڤ وەزیری بەرگری وڵاتەکەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە و وتی، "پێموایە وەزارەت پێویستی بە رێبازێکی نوێ و جۆرەکانی تری کارلێککردن لەگەڵ سوپا و کۆمەڵگا هەیە."

دوورخستنەوەی بریکارەکانی وەزیری بەرگری ئۆکرانیا لە کاتێکدایە ئەو وڵاتە دەستیکردووە بە هێرشە پێچەوانەکانی بۆ روسیا و ئەو وڵاتە دەیەوێت ئەو زەویانە کۆنترۆڵ بکاتەوە کە سوپای روسیا لە وڵاتەکەیدا داگیریکردوون.

لە ٢٤ـی شوباتی ساڵی رابردووەوە جەنگی روسیا و ئۆکرانیا دەستی پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.













گەلەری