PM:05:32:18/09/2023
74896 جار خوێندراوەتەوە
بەگوێرەی زانیارییەکان کە دەست دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی کەوتووە، لە هەولێر هێرش کراوەتە سەر بارەگای کۆنگری نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە.
رۆژی دوشەممە، پەیامنێری ئێن ئارتی ئاماژەی بەوەکرد، لە هەولێر هێرشی چەکداری کراوەتە سەر بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و بەهۆیەوە دێنیز هێڤی ئەندامی کەنەکە کوژراوە .
باسی لەوەشکرد، تەنها ئەو ئەندامە لە بارەگای کەنەکەدا بووە و کەسێک چووەتە
ناو بارەگاکە و لە نزیک دەرگای بارەگاکە دێنیز هێڤی ئەندامی کەنەکەی کوشتووە ، وتیشی،
هێزە ئەمنییەکان بارەگاکەیان داخستووە تەرمەکەیان گواستووەتە بۆ پزیشکی داد .
تا ئێستاش هێزە ئەمنییەکان هیچ راگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە نەبووە
و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
ئومێد چۆمانی – هەولێر