سەردێڕ:

لە سلێمانی فڕۆکەخانەیەک بۆردوومانکرا و کوژراو و بریندار هەیە

PM:04:32:18/09/2023

135624 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت بۆردوومانکراوە و بەهۆیەوە سێ کەس کوژراون و سێ کەسیش بریندارن.


رۆژی دووشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەکرد، یەکێک لە کۆگاکانی فڕۆکەخانەی عەربەت کە بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان مەشقی تێدادەکەن دوو جار بۆردومانکراوە و سێ کەس کوژراون.
باسی لەوەشکرد، بەشێک لە کۆگای کەلوپەلەکانی فڕۆکەخانەکە بۆردومان کراون وە بەشێک لە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لەو فرۆکەخانەیەدا مەشق و راهێنان دەکەن.
تا ئێستاش هێزە ئەمنییەکان هیچ راگەیاندراوێکیان لەوبارەیەوە نەبووە.

ئیحسان سابیر- سلێمانی


 













گەلەری