سەردێڕ:

بڕگەی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە دواخرا

PM:03:32:18/09/2023

3100 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، بە بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەران بڕگەی دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە بۆ سبەی دواخرا.


رۆژی دووشەممە، پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە کۆبووەوە بەڵام پرۆژە یاساکە دواخرا بۆ رۆژی سێشەممە چونکە ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی دەوڵەتی یاساش داوا دەکەن لەگەڵ هەڵەبجەدا تەلەعفەریش بە پارێزگا بکرێت.

هاوکات سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە لێدوانێکیدا بۆ ئێن ئار تی راگەیاند، وابڕیارە سبەی سێشەممە دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بە پارێزگابونی هەڵەبجە بدرێت و ناکرێت هەڵەبجە بکرێتە پرسێکی سیاسی لایەنە سیاسیەکان.

ئەمەش لەکاتێکدایە لە دانیشتنی پێشتری پەرلەمانی عێراق بەهۆی ئامادەنەبوونی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی و پارتی پرۆژەی بە پارێزگاکردنی هەڵەبجە دواخرا.

لە رێکەوتی ١٣ی مانگی ئازاری ئەمساڵ لە نوسراوێکدا کە فڕاکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی کردووە هاتووە، وەزارەتی پلاندانان رێکارەکانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەندکردووە و وەک پارێزگایەکی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵدا دەکات و زنجیرەی ژمارە ١٦ـی پێدراوە.

دواتریش لە ٢ـی نیساندا یەکەم خوێندنەوە بۆ بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە ئەنجامدرا و رۆژی پێنجشەممەش دەنگی لەسەر دەدەن.

رەشنووسی پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە لەم ماددانە پێکهاتووە:

ماددەی یەکەم: شاری هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان دەکرێتە پارێزگا و دەبێتە ١٩هەمین پارێزگای کۆماری عێراق و ناوەندی پارێزگاکەش شاری هەڵەبجە دەبێت.

ماددەی دووەم: لەسەر ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم پێویستە سنووری یەکە ئیدارییەکانی پارێزگای هەڵەبجە دیاریبکات.

ماددەی سێیەم: لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان پێویستە بڕگەکانی ئەم پڕۆژەیاسایە جێبەجێبکەن.

ماددەی چوارەم: ئەم پڕۆژە یاسایە لە رێکەوتی دەرچوونی لە رۆژنامەی سەباحی فەرمی جێبەجێدەکرێت.














گەلەری