سەردێڕ:

بانکی ناوەندی خشتەی فرۆشی دۆلاری بڵاوکردەوە

PM:03:16:18/09/2023

2648 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی بڕی فرۆشی دۆلاری ئاشکراکرد کە زیاتر لە ١٩٨ ملیۆن دۆلاری فرۆشتوەو لەو بڕەش زیاتر لە ٢٤ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاشە و نزیکەی ١٧٣ ملیۆن دۆلاری دیکەش بەشێوەی حەواڵەیە.


ئەمڕۆ یەک شەممە بانکی ناوەندی عێراق بڕی فرۆشتنی دۆلاری بڵاوکردەوە کە بڕی زیاتر لە ١٩٨ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە کە رێژەیەکی زۆری بەشێوەی حەواڵە بووە بە بڕی ١٧٣ ملیۆن دۆلار و نزیکەی ٢٤ ملیۆن دۆلاریشی بەشێوەی کاش بووە.

بەرزترین ئاستی فرۆشی دۆلار لە ڕۆژی سێشەممەی رابردودا بووە کە ٢٠١ ملیۆن و ٣٩٥ هەزار و ٢٦١ دۆلار بووە، کەمترین فرۆشیش ڕۆژی چوارشەممە بووە، کە ١٩٣ ملیۆن و ٥٥٥ هەزار و ٦٨٣ دۆلار بووە













گەلەری