سەردێڕ:

دوای ئەوەی بەرزترین ئاستی ساڵی تۆمارکرد نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی

AM:08:19:16/09/2023

2504 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی نرخی نەوت ٩٤ دۆلاری تێپەڕاند کە لەمساڵدا بەرزترین ئاستی بوو، بەگوێرەی پێنوێنی بۆرسەی جیهانی یەک بەرمیل نەوت بە ٩٣ دۆلار و ٩٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردوو نرخەکەی ٥٦ سەنت دابەزیوە.


رۆژی شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی (تێکساس) بە ٩٠ دۆلار و ٧٧ سەنتە، بەراورد بە دوێنێ هەینی نرخەکەی ٢٢ سەنت دابەزیوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای ئەوەهات، سعودیە و روسیا بڕیاریاندا تا سێ مانگی داهاتوو رۆژانە یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە .

لە یەک دوو رۆژی رابردودا رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، جیهان دوچاری کەمی دابینکردنی پێویستی نەوت دەبێتەوە، چالاکی پاڵاوگەکانی نەوتی ئەمریکا لە زیادبوندان، ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازارە جیهانییەکاندا.

لەهەفتەی رابردوودا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ٩٠ دۆلاری تێپەڕاند کە ئەوەش بەرزترین ئاستی ١٠ مانگی رابردووی بوو.













گەلەری