سەردێڕ:

ئەمریکا جۆرێک ئەمبوڵانس دروستدەکات کە توانای فڕینی هەیە

PM:09:57:15/09/2023

4600 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیایەکی ئەمریکی جۆرێکی نوێی ئەمبوڵانس بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزاریی و فریاگوزارییەکان دروست دەکات، کە توانای فڕینی هەیە و لە ماوەیەکی کەمدا دەگاتە شوێنی مەبەست.


رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، لە ماوەیەکی نزیکدا کۆمپانیای 'جەمپ ئایرۆ'ی ئەمریکی ئەمبولانسێکی نوێ بە ناوی ' جی ئەی ١ پوڵس' دروست دەکات کە توانای فڕینی هەیە و دەتوانێت لە هەرشوێنێک و هەر بارودۆخێکدا خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بکات.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمبوڵانسە نوێیەکە هاوشێوەی کەشتییەکی ئاسمانییە کە لەتوانایدایە بەخێرایی ٤٦٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بفڕێت و لە ماوەی هەشت خولەکدا بگاتە شوێنی مەبەست.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەمبوڵانسە نوێیەکە تایبەتمەندی هێلیکپۆپتەری 'ئیڤتۆڵ'ی هەیە کە هەڵسان و نیشتنەوە بە شێوەیەکی ڕاست و چەپی کارەبایی ئەنجام دەدات و بۆ پەرەپێدانی تایبەتمەندییەکەی، کۆمپانیاکە گرێبەستێکی بە بەهای زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلار لەگەڵ هێزی ئاسمانی ئەمریکا واژۆکردووە.













گەلەری