سەردێڕ:

بەهۆی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت کوڕی سەرۆکی ئەمریکا سزادەدرێت

PM:01:20:15/09/2023

3144 جار خوێندراوەتەوە

کوڕی سەرۆکی ئەمریکا بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر بانگێشتی دادگا دەکرێت و پێشبینی دەکرێت لەسەر تاوانەکانی سزابدرێت.


رۆژی هەینی، هەنتەر بایدن، کوڕی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت تۆمەتبار کرا و بڕیارە بانگهێشتی دادگا بکرێت.

میدیاکانی جیهان لەبارەی هۆکارەکانی تۆمەتبارکردنی هەنتەر بایدنەوە باسیان لەوەکردووە، هەنتەر بەهۆی راستگۆنەبوونی لە وەڵامەکانی بەرامبەر دادگا لەبارەی تاوانی هەڵگرتنی چەکی مۆڵەتەوە سێ تاوانی رووبەڕوو کراوەتەوە، ئەوانیش:

١.بەکارهێنانی چەکی بێ مۆڵەت.

٢. بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر.

٣. فێڵکردن لە فرۆشیارێکی چەک بە راستگۆنەبوونی لەبارەی هەبوونی مۆڵەتی کڕین و هەڵگرتنی چەک.

بە ئەگەری زۆرەوە دادگایی کردنەوەی هەنتەر دەکەوێتەوە سەروبەندی هەڵبژاردنە پێشبینیکراوەکەی باوکی کە بڕیارە لە ساڵی ٢٠٢٤دا لە وڵاتی ئەمریکا بەڕێوە بچێت.

ئەمەش بۆیەکەمجارە لە مێژوی ئەمریکادا کوڕی سەرۆکێکی دەستبەکاربووی ئەو وڵاتە سزا بدرێت، ئەگەر بێت و ئەو تۆمەتانە پشتڕاست بکرێنەوە هەنتەر بایدن، بە ٢٥ساڵ زیندانی و ٧٥٠ هەزار دۆلاری ئەمریکی سزادەدرێت.

لە مێژووی دادگاکانی ئەمریکادا زۆر بەدەگمەن سزای زیندانی و غەرامەش بەیەکەوە جێبەجێکراون، بەڵکو بە لەبەرچاوگرتنی پێشینەی تۆمەتبارەکان سزاکانیش ئاسانتر دەبن.













گەلەری