لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی شاری هانۆی، پایتەختی ڤێتنام ئاگر کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە ٥٦ کەس گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسی دیکەش برینداربوون.
رۆژی سێشەممە، پۆلیسی ڤێتنام بە میدیا جیهانییەکانی راگەیاند، ئاگر لە لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبونی شاری هانۆی پایتەختی ڤێتنام کەوتەوە و ٥٦ کەس گیانیان لەدەست داوە ٣٧ کەسی تریش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاگرەکە بەتەواوی
کۆنترۆڵ کراوە بەڵام تا ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە روون نییە و گومانیان هەیە
بەهۆی خراپ کۆگاکردنی ژمارەیەک لە ماتۆڕسکیل لە گەراجی ئەو باڵەخانەیەدا ئاگرەکە
کەوتبێتەوە.
یەکێک لە رزگاربووانی ئاگرەکە باسی لەوەکردووە، " بۆ هەڵهاتن بە هەموو
هێزمان خۆمان دەکێشا بە رووپۆشە ئاسنینەکانی پەنجەرەکاندا چونکە هیچ دەرگایەکی هەڵهاتن
لە باڵەخانەکاندا بوونی نییە".
شایەتحاڵێکی تر ئاماژەی بەوەکردووە، قوربانییەک کە لە ناو باڵەخانەکەدا گیری
خواردبوو منداڵەکەی هەڵدەدایە خوارەوە تا بە هۆی ئاگرەکەوە نەسوتێت."
دوابەدوای ڕوداوەکە پۆلیسی هانۆی بە تۆمەتی دابین نەکردنی مەرجەکانی سەلامەتی
خاوەنی پڕۆژەی نیشتەجێبوونەکەی دەستگیرکرد.