PM:04:00:13/09/2023
2244 جار خوێندراوەتەوە
رێکخروی ئۆپیک لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن سعودییە و روسیاوە دەبێتە هۆی کەمبونەوەی دابینکردنی رێژەی پێویستی نەوت لە جیهاندا تا کۆتایی ئەمساڵ.
ئاژانسی وزە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، پشکی نەوت لە ئابوری بەکارهێنەراندا لە ئاستێکی نزمدایە ئەمەش شەپۆلێکی تری ناجێگیری زیاد دەکات لە خواست و نرخی نەوتدا لەلایەن بەرهەمهێنەران و بەکارهێنەران لە جیهاندا.
ئاماژەی بەوەشکرد،
لە چارەکی چوارەمی ئەم ساڵدا تا کۆتایی کانونی یەکەمی ئەمساڵ کورتهێنانێکی گەورە
دروست دەبێت لە بازاری نەوتدا بەڵام هەوڵدەدرێت گەشەی ئابووری بە پێی خەمڵاندنەکان
بپارێزرێت لە کۆتایی ئەم ساڵ و ساڵی داهاتوش.
بەمەبەستی پارێزگاریی
لە بازاری نەوت لە ساڵی ٢٠٢٢ دا ئۆپیک بڕیاریکەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی داو سعوودییە
و روسیاش وەک ئەندامێکی ئەو ڕێکخراوە بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتیان بە
رێژەی یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە دا ، کە بووە هۆی دروستبونی ناجێگیری
لە بازارداو نرخی ١ بەرمیل نەوت گەشتە سەرو ٩٠ دۆلاری ئەمریکی .