سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا رایگەیاند؛ روسیا بەنیازە هاوکاری سەربازی لە کۆریای باکور وەربگرێت. دەشڵێت، "سەردانەکەی سەرۆکی کۆریای باکور بۆ روسیا ئاماژەیە بۆ لاوازی ئەو وڵاتە."
ئەمڕۆ سێشەممە، مارک میلی، سەرۆک ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لە گەڵ کەناڵی ئەی بی سی ڕایگەیاند، پۆتین هەردوو دەستی بۆ وەرگرتنی هاوکاری سەربازی لە کۆریای باکور کردووەتەوە.
باسی ئەوەشیکرد،
بە درێژایی مێژوو کۆریای باکور داوای هاوکاری سەربازی لە روسیا کردووە، بەڵام لە ئێستاداروسیا
تا ئاستێک لاواز بووە کە پەنا بۆ چەکی کۆریای باکور دەبات.
ئاماژەی بەوەشکرد،
سەردانەکەی کیم جۆنگ ئۆن بۆ روسیا نەبووەتە جێگەی سەرسوڕمان بۆ ئەمریکا، چونکە کۆریای
باکور و روسیا پەیوەندییەکی لە مێژینەیان هەیە.
میلی ئاشکرایکرد،
درەنگ یان زوو روسیا هاوکاری سەربازی لە کۆریای باکور وەردەگرێت، بەڵام بۆیان روون
نییە ئایا روسیا ئەو چەکانە لە جەنگەکەی دژی ئۆکرانیادا بەکار دەهێنێت یان نا.
لەبارەی ئەو
هاوکارییانەی روسیا بەرامبەر چەک پێشکەشی کۆریای باکوری دەکات سەرۆک ئەرکانی هاوبەش
لە سوپای ئەمریکا دەڵێت، رەنگە روسیا لەبەرامبەر وەرگرتنی هاوکاری چەک یارمەتی پڕۆژە
ئەتۆمییەکانی کۆریای باکور بدات.
بەیانی ئەمڕۆ، کیم جۆنگ ئۆن سەرۆکی کۆریای باکور، بە سەردانێکی فەرمی گەشتە روسیا و بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.