سەردێڕ:

روسیا بۆ دانوستانکردن لەگەڵ ئۆکرانیا مەرجێکی نوێ دەخاتەڕوو

PM:07:12:12/09/2023

4320 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، مەرجی نوێیان بۆ دانوستانکردن لەگەڵ ئۆکرانیا هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی سەرۆکی ئۆکرانیایە لەبارەی دانوستانکردن لەگەڵ روسیا. دەشڵێت، " تا جەنگەکە زیاتر بخایەنێت دانوستانەکان لەگەڵ ئۆکرانیا قورستر دەبن."


رۆژی سێشەممە، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، بۆ دانوستانکردن لەگەڵ ئۆکرانیا دەبێت بڕیاری ڤۆڵۆدیمیر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بۆ قەدەغەکردنی دانوستان لەگەڵ وڵاتەکەیان هەڵبوەشێندرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا جەنگ لەگەڵ ئۆکرانیا درێژە بکێشێت دانوستانەکانی نێوان هەردوو وڵات قورستر دەبن. 

ئەم مەرجەی روسیا لەدوای ئەوە دێت، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، لە ئەگەری دەستپێکردنی دانوستانەکان لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا ئامادەن بەشداری بکەن.

لە دوای دەستپێکردنی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیاوە چەندان جار شاندی ئەو دوو وڵاتە لە بێلاروسیا کۆبوونەوە بەڵام نەگەیشتنە ئەنجام و روسیاش لەسەرەتای جەنگەکەوە چەندان مەرجی ئاشتی بۆ ئۆکرانیا داناوە کە ئەو وڵاتە سەرجەمیانی رەتکردووەتەوە.













گەلەری