سەردێڕ:

پوتین: ئۆکرانیا بەهۆی هێرشە پێچەوانەکانیەوە زیاتر لە ٧١ هەزار سەربازی لەدەستداوە

PM:05:30:12/09/2023

3080 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی روسیا رایگەیاند؛ ئۆکرانیا لەو ماوەی هێرشی پێچەوانەی ئەنجامداوە ٧١ هەزار و ٥٠٠ سەربازی سوپاکەی گیانیان لەدەستداوە و ٥٤٣ تانک و ١٨ هەزار زرێپۆشیشی لە دەستداوە.


رۆژی سێشەممە، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا رایگەیاند؛ هێرشە پێچەوانەکانی ئۆکرانیا هیچ ئەنجامێکیان نەبووە و لە ماوەی ئەو هێرشانەدا ئۆکرانیا ٧١هەزار و ٥٠٠ سەربازی لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە زیانە مرۆییەکان ئۆکرانیا ٥٤٣ تانک و نزیکەی ١٨ هەزار زرێپۆشی لە ناوچە جیاوازەکان لەدەستداوە، هەر بۆیە ئەو هاوکارییە سەربازییانەی لە رۆژئاواوە رەوانەی ئۆکرانیا کراون کاریگەرییان لەسەر ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی روسیا نیە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئۆکرانیا بە ناوی هێرشی پێچەوانەوە دەستی بە ئۆپراسیۆنەکانی کردووە، بەڵام جگە لە زیانی مرۆیی هیچ ئەنجامێکی نەبووە.

هاوکات ڤلادمیر پوتین سەرۆکی روسیا رایگەیاند، هەوڵەکانی هێرشی پێچەوانەی ئۆکرانیا تا ئێستا شکستیهێناوە، چونکە ئۆکرانیا خاوەنی توانای هێرشبەری نییە و زیانەکانی ئۆکرانیا سێ بە یەکە.

لە ٢٤ـی شوباتی ساڵی رابردوو بە فەرمانی ڤلادیمیر پوتینی سەرۆکی روسیا سوپای ئەو وڵاتە هێریشی کردە سەر وڵاتی ئۆکرانیا و تا ئێستاش جەنگ بەردەوامە، لە ئاداری ئەمساڵیشەوە ئۆکرانیا دەستپێکردنی هێرشی پێچەوانەی راگەیاند.













گەلەری