سەردێڕ:

بانکی ناوەندی فرۆشی دۆلار و کاشی زیاد دەکات

PM:03:18:12/09/2023

2688 جار خوێندراوەتەوە

بانکی ناوەندی بڕی فرۆشی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ ئاشکراکرد کە زیاتر لە ٢٠١ ملیۆن دۆلاری فرۆشتوەو لەو بڕەش زیاتر لە ٦٤ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاشە و نزیکەی ١٣٧ ملیۆن دۆلاری دیکەش بەشێوەی حەواڵەیە.


ئەمە لەکاتێکدایە بانکی ناوەندی عێراق رۆژی دوشەممە بڕی زیاتر لە ١٩٦ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە کە رێژەیەکی زۆری بەشێوەی حەواڵە بووە بە بڕی ١٦٩ ملیۆن دۆلار و نزیکەی ٢٧ ملیۆن دۆلاریشی بەشێوەی کاش بووە.
بەراورد بە رۆژی رابردوو ئەمڕۆ ٣٧ ملیۆن دۆلاری زیاتر بە شێوەی کاش فرۆشتووە.
جێگەی ئاماژە پێدانە ماوەی زیاتر لە دومانگە ڕێژەی فرۆشی کاش بەم شێوەیەی ئێستا نەبوە.
















گەلەری